تاژی نابێت بە سەگ، سەگیش نابێ بە توولە.
تاژی: لە کوردەواردا بۆ ڕاو بەکاردێت، باڵای لە سەگ بەرزترە و لەشولاری باریکترە، لە گرتنی نێچیردا تیژڕەوە، توولە: بە جۆرە سەگێلک دەوترێت کە قەبارەی بچووکە، بەڵام زۆر دڕە، لە ڕاودا نێچیر لە کون دەردێنی، سەگ و تانجی و توولە هەموویان یەک بەرەبابن، بەڵام هەریەکەیان بۆ شتێک بەکاردێت. پەندەکە واتە: هیچ کەسێک لە کاردا جێگەی کەسیکی شارەزا و لێهاتوو ناگرێتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 209 times
Write your comment about this item!