ئەوەی بەزار و دەوە، مەزنێ گوندی هەر ئەوه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی بەزار و دەوە، مەزنێ گوندی هەر ئەوه) ، لەگوندەکاندا پیاوی شەرم بەخۆ زۆربوون، بەڵام لێرە و لەوێ مرۆیان تێدابوو، کە دەچووە ناوچاوی مارێ و بێ شەرم و ڕوو بوو، زۆرزان و قسەزان و بەدەوپل بوو، ئەوانە کاروبارییان پێ دەسپێردرا و دەبوونە دەوڕاستی گوندەکە، بۆیە بووبووە ئیدیۆم و دەوترا: ئەوەی بەزار و دەوە، مەزنێ گوندی هەر ئەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 142 times