لەحیزی وابی هەموو کەس حیزه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە حیزی وابی هەموو کەس حیزه) ، لە کەلتووری ئیسلامەتیدا دەگێڕنەوە، کابرایەکی لایدە دەیەوێت بچێتە گوندێکەوە لە ڕێگادا تووشی سێ کەس دەبێت لەکات و شوێنی جیاوازدا، سەبارەت بەو گوندەی دەیەوێت بچێتە ناوییەوە پرسیاریان لێ دەکات، کەسی یەکەم دەڵێت: هەموو خەڵکەکەی خواناسن، کەسی دووەم دەڵێت: نوێژکەر و نوێژنەکەری تێدایە، کەسی سێیەم دەڵێت: پڕ لە خوانەناسە، هەرسێ کەسەکە خاسیەتی خۆیان کردووە بە بنەمای وەڵامی پرسیاری لایدەیەکە و گشتاندوویانە بەسەر خەڵکی ئاواییەکە لە کوردەواریشدا هاوشێوەی ئەو چیڕۆکە چەندین ئیدیۆمی گوزارشت لەو بارودۆخەمان هەیە وەکوو: لەحیزی وابی هەموو کەس حیزه.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 22 times
Write your comment about this item!