ناونیشانی بابەت: درۆنێکى تورکیا لەسەنگەسەر کەوتە خوارەوە
ڕۆژی دەرچوون: #17-07-2023#
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لە سەنگەسەرەوە بەشارپرێس دراوە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ درۆنێکى تورکیا لەگوندێکى شارەدێکە کەوتۆتە خوارەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هۆکارى کەوتنەخوارەوەى درۆنەکە نەزانراوە، بەڵام زانراوە کە تورکیە.
سەرچاوەیەکى تایبەت بەشارپرێسى وت، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گوندی زورکانی شارەدێی #سەنگەسەر#ى سەر بەقەزاى #پشدەر#، درۆنێک کە ئاڵاى تورکیاى لەسەر نەخشێنراوە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەى زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەشى وت، ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 12 نیوەڕۆ درۆنێک لەنزیک گوندی دەروکۆترو زورکانی سەرەوە کەوتە خوارەوە، هۆکاری کەوتنە خوارەوەى درۆنەکە نەزانراوە تا ئێستا، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە، بەهۆى ئەوەى لەشوێنێکی چۆڵ کەوتۆتە خوارەوە.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە، تا ئێستا هۆکارى کەوتنە خوارەوەى درۆنەکە نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە سەبارەت بەهۆکارى کەوتنە خوارەوەى درۆنەکە کە تورکیە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 572 times
Write your comment about this item!