ئینسان دەکا تەگبیران، خودا دەکا تەقدیران
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئینسان دەکا تەگبیران، خودا دەکا تەقدیران)، ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بە خوداناسی و ئایین پەروەرییە، پەرستنی خودای تاقانە لە خۆشناوەتیدا بەهێزە و بیروباوەڕێکی تەواویان هەیە کە ئەوەی خودا بیەوێت بە هیچ کەسێک ناگەڕێتەوە لە (مردن و ژیان، بژێوی و ڕسق و هەبوونی و نەبوونی، ڕووداو و بارودۆخ و باری کەشوهەوا و... لە هەموو لایەنەکانەوه)، مرۆڤیش خودا کەمێک هۆشی پێداوە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای هەندێک لێکدانەوەی کوورت بینی خۆی پلان و بەرنامەڕێژی بۆ خۆی دابنێت، بەڵام هەموو (تەگبیر)ێک بەهۆی (تەقدیر)ی خودای گەورەوە مەرج نییە جێبەجێ بکرێت هەر بۆیە خۆشناوەتی وتویەتی: ئینسان دەکا تەگبیران، خودا دەکا تەقدیران. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 150 times
Write your comment about this item!