=KTML_Bold=شیر لەگەڵ ئەوەی خۆراکێکی تەندرووستە و سوود و گرنگی هەیە بۆ تەندرووستی، بەڵام هەموو شیرێک وەکوو یەک نییە، باشی و خراپی شیر پەیوەستە بە:=KTML_End=
1. خۆراکی ئاژەڵ، شیری ئاژەڵێک کە دەلەوەڕێت و گژوگیای سرووشتی دەخوات زۆر باشە بەڵام شیری ئاژەڵی کە دانەوێڵە یا سۆیا یا گەنمەشامی خۆراکیییانە، ئەوا جۆری شیرەکەی باش نییە.
2. ئاژەڵێک کە هۆرمۆنی گەشەکردنی پێنەدرابێت هەروەها دژە میکرۆبی زۆر وەرنەگرتبێت.
3. بەرهەمی سرووشتی وەکو: ڕۆنی خۆماڵی، کەرە، قەیماغ، ماست، پەنیر خواردنی باشە.
4. بەرهەمی پیشەسازی شیر وەکوو پەنیر یا شیر باش نییە.
5. خواردنی شەکر وە شیر خراپە وەکوو لە (ئایس کرێم) هەیە چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن کە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی جەڵتە زیاد دەکات.
=KTML_Bold=ئەو کەسانەی کە باش نییە شیر و بەرهەمەکانی بخۆن:=KTML_End=
1. هەستیاری بە پڕۆتینی ناو شیر (کازایین) کە لە دوای خواردنی شیر و بەرهەمەکانی نیشانەی وەکوو لوت گیران، پژمین، تەنگەنەفەسی و کۆکە درووستدەکات، هەروەها دەبێتە هۆی درووست بوونی غازات و سکچوون.
2. کەمی ئەنزیمی تایبەت (لاکتەیز) بە هەرسکردنی شەکری (لاکتۆز)ی ناو شیر کە ئەم ئەنزیمە لە دوای تەمەنی پێنج ساڵ زۆر کەم دەبێتەوە لەناو ڕیخۆڵە وە شەکری شیر کاتێک هەرس نەبێت دەبێتە هۆی غازات و سکچوون و هەوکردنی کۆلۆن.
3. لە پیاو: کە گەورە بوونی (پڕۆستات) یان هەیە.
4. ئەو نەخۆشانەی کە هەستیاری لوت و گیرانی لوت وە یان جیوبیان هەیە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 481 times
Write your comment about this item!