سەری بێ ڕسق لە بن گرییه
سەری بێ ڕزق لەژێر گڵدایە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەری بێ ڕسق لە بن گرییه) ، ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بە بڕوادارییەوە هەیە کوردەواری کە لەپەیڕەوانی ئایینی ئیسلامدان، بڕوایان وایە ئەوەی هاتۆتە ژیانەوە ڕسقی خۆی لەگەڵ خۆیدایە و خودا بۆی بڕیوەتەوە، چ ڕسقی بۆ بنێرێت لە ڕێگەی خۆیەوە یان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە بۆیە دەشتەکییەکانی هەولێر بەپشت بەستن بەو بیروباوەڕە وتویانە: سەری بێ ڕسق لە بن گرییه. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 102 times