بۆ تێگەشتن لە دەروونی مرۆڤەکان، بۆ هەڵهێنانی ئەو یاسایانەی ژیانی تاکەکەسیان لەسەر هەڵچنیوە هیچ شتێک هێندەی میتۆدی زانستی باشنییە.
تۆ وەک بینەرێک سەرەتا تێبینی کۆمەڵێک ڕەفتاری دووبارە لە کەسێکدا دەکەیت، دواتر لە خۆت دەپرسیت ئەم کەسە بۆ وایە؟ یاخود چی پاڵنەرە بۆ کردنی ئەم ڕەفتارانە؟
ئا لێرەوە وردەوردە دواتر لێکدانەوەیەک بۆ ئەو پرسیارە دەکەیت و هەوڵ دەدەیت بگەیتە تێڕوانینێک کە بە شێوەیەکی لۆژیکی دەتگەیەنێت بەوەی بۆ ئەم کەسە وایە، بێگومان لەکاتی ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە، گرنگە ئایین، ڕەگەز، ئاستی ڕۆشنبیری، لایەنی کۆمەڵایەتی، نەتەوە، شێوازی پەروەردە و تەمەنی کەسەکە و چەند بابەتێکی تر ڕەچاو بکەیت، چون ئەمانە هەموویان کاریگەرن لەسەر شێوازی ڕەفتارکردنی مرۆڤ، بەڵام مەرجیش نییە.هەموویان لە یەک کاتدا لێکبەیتەوە گەر تۆ بە ڕوونی بیبینیت کە یەکێک لەو سەرچاوانەی سەرەوە بۆ نموونە خێزان یان ئایین بکەری سەرەکین. شاەزاییش لە زانیاری زانستی شتێکی پێویستە.
هیتر لەم ڕێگەیەوە دەگەیتە تێڕوانینێک، ئینجا دەبێت هەوڵبدەیت ئەو تێروانینە ڕەتبکەیتەوە.
ئەگەر هاتوو پاش هەوڵێکی زۆر نەتتوانی دژبە یەکێک لەنێوان تێڕوانینەکەت و بەڵگەکاندا ببینیت ئەو کات تۆ شتێکت هەیە کە (ئەگەر هەیە ڕاستبێت) .
باشە لێرە لەوەیە لە خۆمان بپرسین، گەر ڕێگەکان ئەوەندە سادەیە بۆ هەموو کەس ناتوانێت ببێت بە دەروونناسێکی باش؟
لەبەر ئەوەی توانای تێبینی کردنی ڕەفتارە دووبارە و لێکچوەکان و توانای جیاکردنەوەی ڕووی ڕاستی ڕەفتار و ڕووی شتێکە لە هەموو کەسێکدا نییە. جۆرێک لە جۆرەکان بەهرەیە.
دواتر توانای لێکدانەوەکەش بۆ ئەو داتایانەی لە ئەنجامی تێڕوانینەکانتەوە لەسەر کەسێک کردووتە و گەشتن بە وەڵامێک کارێکی ئاسان نییە.و دووبارە بەهرەیەکی ترە.
زۆر کەس هەیە کە شتێکی دەروونی دەبیستێت دەڵێت تێبینیم کردبوو بەس نەمدەزانی بۆ وایە؟
هەشە تێبینیشی نەکردووە، هەشە بە زمانی کوردی خۆمان لەو سەرەوە هاتۆتەوە و تەنانەت لەوانەیە هەوڵبات کەلێن و هەڵەی ئەو تێڕوانینەشمان پێ بڵێت کە پێیمان وتووە.
شتێکی کە کە پێم وایە زۆر بەسوودبێت بۆ ئەوەی ببیت بە دەروونناسێکی باش، ئەوەیە کە تێکەڵی خەڵکی جیاواز جیاواز زۆر ببیت.
ئاوا بەر هەموو جیاوازییە بچوکەکانی مرۆڤەکان دەکەویت، لەپاڵیشیا شتێک فێردەبیت کە لە هەموو شتێک بۆ دەروونناسێک گرنگترە ئەویش ئەوەیە لە کۆتاییدا کەسەکە چۆن خۆی دەرخات و کێ بێت و کێ نەبێت و لە چی پلەیەکی بەرز یان نزمابێت: لەکۆتایدا هەر مرۆڤە، ئالگۆریتمە گشتییەکەی هەمان ئەو ئالگۆریتمەیە کە من و تۆ و ئەو هەموو مرۆڤەکانی تری لەسەری دەڕۆن.[1]