ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی کەمبوونی شلەی ئەمنیۆن (ئاوی دەوری کۆرپەلە)
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتییە لە کەمبوونەوەی یان کەم درووستکردنی شلەی دەوری کۆرپەلە بەبەراورد بە تەمەنی کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانیدا، بەڕێژەی 4٪ لە خانمانی دووگیاندا هەیە و لە سێ مانگی کۆتایی زیاتر بڵاوە، لەوەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشییەک، لەهۆکارەکانی بریتین لە:-
- بەرزەپەستانی خوێن لە دایکەکەدا.
- ناتەواوی لە وێڵاشدا.
- دڕانی تورەکەی دەوری کۆرپەلە.
- ناتەواوی لە کۆئەندامی میزی کۆرپەلە.
- وشکبوونەوە بەهۆی کەم وەرگرتنی شلەی پێویست یان لەدەستدانی شلەیەکی زۆر.
- پێشکرژی زەیستانی.
- هەندێک جۆری دەرمان.
لە هەندێ باردا لەوانەیە هۆکارەکەی نەزانراو بێت و دیار نەبێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 555 times
Write your comment about this item!