ناونیشانی بابەت: ڤیتامین D3 لە ماوەی دووگیانیدا
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
جەستە لە ڕێی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە ڤیتامین Dی وەردەگرێت کە سەرچاوەی سەرەکییە و بەڕێژەیەکی کەم لە چەن خۆراکێکی دیاری کراودا هەیە لەوانە هێلکە، ئەو ماسیانەی ڕێژەی چەوریان بەرزە و گۆشتی سوور.
لە کاریگەرییەکانی کەمی ڤیتامین D بۆ کۆرپەلە:-
- کەمبوونەوەی گەشەی کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانی.
- تووشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشی ئێسکە نەرمە و ناتەواوی لە ئێسکیدا.
خانمانی دووگیان زیاتر پێویستیان بە ڤیتامین D دەبێت ئەگەر یەکێک لەمانەی خوارەوەیان هەبێت:-
- بەرزە پەستانی خوێن لە دووگیانی پێشوو کە پێویستی بە چارەسەرە.
- نەخۆشی بەرگرییە خۆییەکان.
- جۆری شەکرەی یەک یان دوو.
- بەرزە پەستانی درێژخایەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 584 times
Write your comment about this item!