ناونیشانی بابەت: وەرگێڕان
ناوی ئامادەکردن و نووسین: #زانا ڕەزاق#
وەرگێڕان یانی وەرگێڕانی وشەیەک یان ڕستەیەک یان نووسراوێک یا پەڕتووک لە زمانێک بۆ زمانێکی تر، یاخود بە شێوەیەکی گشتی بڵێین لەشێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر، هەروەها وەرگێڕان واتە پێویستی ئەو کۆمەڵگەیە یا ئەو کەسانە کە پێویستیانە، ئینجا وەرگێڕان یەکێکە لە گرنگترین کاری وەرگێڕ، وەرگێر دەبێت کەسێک بێت بە باشی لە کاری نووسەری بزانێت هەروەها بەتەواوی شارەزایی ئەو زمانەش بێت کە نووسراوەکە وەردەگێڕێت دەبێ بشزانێت چی وەردەگێڕێت دواتر دەبێ نووسەر پاش ئەوەی بەباشی شارەزایی نووسین و داڕشتن و شێوەکانی تری و پێداویستییەکانی تری نووسەری بوو ئەوجا زمانی تری زانی ئەو جۆرانە ببنە وەرگێڕ نەک کەسێک خۆی فێری زمانی تر بکات دواتر ببێتە وەرگێڕ و بەهۆی وەرگێڕیش ببێتە نووسەر، یانی نووسەر ببێتە وەرگێڕ نەک وەرگێڕ ببێتە نووسەر.
لێرەشدا پرسیارێک درووست دەبێ ئەویش ئەوەیە وەرگێڕەکان یان ئەوانەی بەرپرسن لەوە چی بکەن بۆ ئەوەی یاسا و ڕێسا ئەمە ڕێکبێخەن؟
یەکەم: پێویستە وەرگێڕ ئاشنای ئەو نووسەرە بێت کە پەڕتووکەکەی وەردەگێڕێت چونکە لەوانەیە نووسەرێکی باش نەبێت و هەڵە و کەموکوورتیی زۆری هەبێت.
دووەم: ئەگەر هاتوو پەڕتووکێک یان نووسراوێک لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر وەرگیرا بوو ئەوا وەرگێڕی ئێمە پێویستە ئەوە بزانێت ئایا ئەو وەرگێڕەی ئەو پەڕتووکەی وەرگیراوە وەرگێڕێکی باشە و بەتوانایە یا کەسێکی بە شارەزایی تەواوی نییە؟
سێیەم: وەرگێڕان دەبێ بەپێی سوود و پێداویستی کۆمەڵگە بێت نەک هەڕەمەکی و بە ئارەزووی خۆیان پەڕتووک وەربگێڕن.
چوارەم: دەبێ وابکرێت وردەوردە کاری وەرگێڕان کەم بکەنەوە تا دەگاتە ئەوەی ئەو پەڕتووکانەی گرنگن و دواتر خۆمان لەسەر خوێندنەوەی وەرگێڕراوەکان لێهاتوو شارەزا بکەین و ببینە خاوەن بۆچوون و ڕای خۆمان.
پێنجەم: دەبێ وەرگێڕان دەستنیشان بکرێت و پەڕتووک وەرگێڕانێک تاقی بکرێنەوە هەروەها بەتەواوی کاری نووسەری و زمانەکەش بزانێت یانی دەبێ وەرگێڕ لە تاقیگە دەربچێت و تاقیگەیەکیش بۆ ئەمە درووست بکرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 468 times
Write your comment about this item!