ناونیشانی بابەت: چۆن گرنگی بە پێست دەدرێت لە ماوەی دووگیانیدا؟
ئامادەکردن و نووسین: #کەژان کاوە تەها#
لە ماوەی دووگیانیدا بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکانەوە پێستی جەستە تۆختر دەبێت و دەموچاویش بەدەر نییە لەوە بەتایبەتیی نێوچاوان و ڕوومەت و لووت، بە نزیکەی 50٪ ی خانمانی دووگیاندا هەیە، لە دوای لە دایکبوونی کۆرپەلە نامێنێت.
بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن پێویستە بڕێکی باش لە دژەخۆر بەکاربهێنیت لە کاتی چوونەدەرەوە و خۆپاراستن لە بەرکەوتنی ڕاستەخۆی تیشکی خۆر لەگەڵ ئەمەش دەتوانیت کڵاو بەکار بهێنیت، چونکە خۆر زیاتر هانی تۆخبوونی پێستەکە دەدات و خراپتری دەکات.
وا باشترە هیچ دەرمانێکی کیمیای بەکار نەهێنرێت و بەرهەمی سرووشتی زیاتر بەکاربهێنرێت وەک ئەلۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندی و بادەم و پێویستە پێستت بە شێداری بهێڵیتەوە و ڕۆژانە ڕێژەیەکی باشی ئاو بخورێتەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 410 times
Write your comment about this item!