ناونیشانی بابەت: چیبکەین بۆ کەمکردنەوەی هێڵەکانی سک لە ماوەی دووگیانیدا؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتین لە کۆمەڵێک هێڵی پەمەیی یان قاوەیی کە لە سک و هەندێ ناوچەی دیکەی جەستەدا دەردەکەون لەوانە مەمک و ڕان و سمت.
دوو هۆکار هەن بۆ درووست بوونی ئەم خەتانە،
یەکەم: لەئەنجامی خێرا گەشە کردنی کۆرپەلە و گەورەبوونی سک بە بەراورد بە گەشەی کۆلاجینی پێستەکە و کەمی ڕێژەی کۆلاجین.
دووەم: گۆڕانی ڕێژەی هۆرمۆنەکان و زیادبوونیان کاردەکاتە سەر پێکەوە بەسترانی کۆلاجینەکان و لاواز کردنی، وا دەکات بەئاسانی لەیەک جیا ببنەوە.
بۆ ڕێگریکردنی پێویستە زیاتر گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E ،C و زینک کە یارمەتیی درووستبوونی کۆلاجین دەدەن. هەروەها ڕێکخستنی کاتی خەو و ڕاهێنان یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی سوڕی خوێنی جەستە و هێشتنەوەی پێست بە تەندرووستی، جگە لەمانەش بەکارهێنانی کرێم هەر لە سەرەتای دووگیانییەوە یارمەتیی گەشەی خێرای کۆلاجین دەدات و ڕێ لە وشکبوونەوەی پێستەکە دەگرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 77 times
Write your comment about this item!