#بافڵ تاڵەبانی#: مامۆستا عەبدولکەریم قەڵەمێکی دیاری نووسین و وەرگێڕان بوو
کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، مامۆستا #عەبدولکەریم شێخانی# لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
مامۆستا عەبدولکەریم قەڵەمێکی دیاری نووسین و وەرگێڕان، زمانزانێکی لێهاتوو و ڕۆژنامەنووسێکی بە ئەزموون بوو. خزمەتێکی بەرچاوی بە ڕەوتی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەگەری لە کوردستان کردووە.
لە خوای گەورە داواکارین مامۆستای پایەبەرزمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 524 times
Write your comment about this item!