ڕاهێنان
#زانا ڕەزاق#
مرۆڤ لە هەر بوارێک و شتێک بە ڕاهێنان بەرەو پێش دەچێت و پەرە بەتواناکانی خۆی دەدات بێگومان لەو بوارەی تێدا کار دەکات.
ئەگەر هاتوو بەهرەش هەبێ باشتر و چاکترە، ئەمە وا دەکات زیاتر بگاتە لوتکە بێگومانیش مەرجیش تەمەنیش نییە، بەڵکوو زیاتر بە ئەزموون و شارەزایی و ڕاهێنانەوەیە لە شێوازی بوارێک یان بوارەکانی تری ژیان.
بۆ نموونە تۆ دەتەوێ لەیاری تۆپی پێ بەرەو پێش بچیت پێویستت بەوەیە کە زۆر مەشق و ڕاهێنان بکەی بێگومانیش ئەمەش وردەوردە لەو بوارە یان لە بوارەکانی تر یانی دەبێ بەهێواشی بێت سوودی زیاترە نەک بەخێرایی و ماوەیەکی کەم.
جا ئەگەر بتەوێ ببیە شاعیر پێویستە زۆر بخوێنیتەوە وە خۆشت لەسەر شعر نووسین و وتن لێڕابێینی خۆشی دەبێ وشە و ڕستەکانی شعرەکە هیی خۆت بێت و درووستی بکەی، چونکە دواتر وردەوردە بەرەو پێشدەچێ.
بەهەمان شێوەش بۆ ڕۆمان نووسینیش و باتەکانی تریش هەروەها
بەهەمان شێوە یان بڵێین نموونەی تر بۆ وەستایەتی
وەستای هەر جۆرە کارێک پێویستە لەگەڵ وەستاکان فێری بیت و شارەزایی بوارەکە بیت دواتر بەپێی کات ئەزموون وەردەگرێت و بەرەو پێش دەچێت .[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 399 times
Write your comment about this item!