ئەنجامدانی کەڵەشاخ ئەگەر بە ڕێگەیەک و شێوازێکی زانستی و پزیشکی و تەندرووستی بکرێت بەدڵنیایی کەڵک و گرنگی خۆی دەبێت، ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە هەردوو لای ڕاست و چەپی ملدا، بەسوود و کاریگەرە بۆ ئەو کەسانەی:
یەکەم: ژانەسەر و سەرگێژی بەردەوامیان هەیە.
دووەم: پلەی گەرمی لەشیان بەرزە، تایان لێ دێت.
سێیەم: سک ئێشە و سکچونیان هەیە.
چوارەم: ئازارێکی زۆریان هەیە لە ملدا، جا بەهۆی گرژی ماسوولکەکانی ملەوە بێت یان سەرمای بووە و تووشی گرژبوونی ماسوولکەکان بووە یان بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکەوە بێت یان بە هەر کارێکەوە بێت.
پێنجەم: تەم و لێڵی یان کزی چاو، حەساسیەت و هەوکردن لەچاوەکاندا.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= وا باشتر و چاکترە، پێش ئەنجامدانی کەڵەشاخ، هەردوو ملی ڕاست و چەپی، بۆ مەساج بکرێت بەدەست، بە زەیتی زەیتون یان بە زەیتێکی سرووشتی، بۆ ماوەی (10) خولەک، دوای ئەنجامدانی مەساج کردن، ڕاستەوخۆ کەڵەشاخی خوێناوی بۆ بکرێت.
بەڵام ئەگەر ئەو کەسە کەم خوێنێکی زۆر بوو، یان نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبوو وەک شەقیقە، سەرع یان بەهۆی ڕووداوێکەوە کاتی خۆی ملی برینداربوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و پلاتینی بۆ دانراوە، بۆ کەسانەی کەڵەشاخ ئەنجام نەدرێت باشترە، چونکە سوودێکی وەک پێویستی لێنابینن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 353 times
Write your comment about this item!