=KTML_Bold=بەم نزیکانە یەکێتی چاپی پێنجەمی پەرتووکێکی نەوشیروان مستەفا بەناوی کارەساتی هەکاری بڵاو دەکاتەوە.=KTML_End=
پەرتووکەکە لە ساڵی 1980، لە شاخ لەلایەن #نەوشیروان مستەفا#وە نووسراوە لەسەر ڕووداوەکانی هەکاری لە ساڵی 1978.
چاپکردنەوەی پەرتووکەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ وەڵامدانەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەتایبەت #کەمال کەرکووکی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە کە بەهۆی باسکردنی ڕووداوەکانی هەکاری ڕووبەڕووی ڕەخنە و وەڵامدانەوەی زۆری یەکێتی بووەوە.
پەرتووکی #کارەساتی هەکاری# تا ئێستا چوار جار چاپ کراوە. چاپی یەکەم و دووەمی لە ساڵانی 1981 و 1983 بووە. چاپی سێیەمی لە ساڵی 1995 بوو، لەلایەن ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یەکێتی. چاپی چوارەمی لە سەردەمی جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و درووست بوونی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە ساڵی 2011 بووە.
پەرتووکەکە 124 لاپەڕەیە، ڕووداوەکانی ڕۆیشتنی نزیکەی هەزار پێشمەرگەی یەکێتی بۆ سووریا و بادینان دەگێڕێتەوە کە لە باکووری کوردستان تووشی شەڕ دەبن لەگەڵ سەرکردایەتی کاتی پارتی.
ئەوکات کە بە قیادە موەقەتە ناسرابوو. بەهۆیەوە بەشێکی زۆری پێشمەرگە و سەرکردەکانی یەکێتی لەو ڕووداوانە دەکوژرێن. کە گرنگترین ئەو سەرکردانەی لەو شەڕەدا کوژران بریتی بوون لە عەلی عەسکەری و د. خالید و شێخ حسێن یەزیدی. لەبەر ئەوەی ڕووداوەکە لە ناوچەی هەکاری باکووری کوردستان ڕوویداوە بۆیە لە ئەدەبیاتی یەکێتی ڕووداوەکە بە کارەساتی هەکاری ناودەبرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 660 times
Write your comment about this item!