لە پای ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی یانەی پێشمەرگە بۆ یەکێتییەکەیان و دابینکردنی هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی کاراتێی منداڵانی یانەکانی کوردستان، یەکێتی کاراتێی کوردستان قەڵغانی ڕێزلێنان دەبەخشنە یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #07-08-2023# و لەنێو بارەگەی یانەکە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە ، م.ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆک و موسا ڕەئوف، وسام محەمەد، کەلسوم محەمەد و نەشمیل محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە، بەڕێز #کۆڵنەدەر کەریم# سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کوردستان و بەڕێزیان قەڵغانی ڕێزلێنانی یەکێتییەکەیانی بەخشیە جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و هەروەک لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانی یانەی پێشمەرگە و پاڵپشتی جێگری سەرۆکی یانە بۆ چالاکییەکانی یەکێتییەکەیان سوپاسی کردن و هیوای خواست یانەی پێشمەرگە وەک چۆن لە ڕابردوو ماڵی گەورەی هەموو وەرزشکاران بووە هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە و پێکەوە کار بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی ئاستی وەرزش بکەن لە نیشتمانەکەمان.
ئەمە و حاکم مەحمودی جێگری سەرۆکی یانە سوپاسی سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کوردستانی کرد و دووپاتی کردەوە هەروەک چۆن لە ڕابردوو ئاماژەیان پێداوە کە یانەی پێشمەرگە خزمەت بە وەرزشکاران دەکات بە هەمان شێوە کار بۆ ئەوە دەکەن وەرزشکاران برەو بە تواناکانیان بدەن و وەک یانەی پێشمەرگە دەرگایان بۆ ئەنجام دانی چالاکییەکان واڵا دەبێت و دەبنە پاڵپشتی کارانی وەرزشوانان.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 393 times
Write your comment about this item!