تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە بەشدار لە خولی لاوانی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق لە جەولەی دووەمی یارییەکانی ئەو خولەدا میوانداری لە لاوانی یانەی مرور کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #09-08-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، له و یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە لاوە پێشمەرگەکان کۆنترۆڵی تەواوی کاتەکانی هەردوو گێمی یارییەکەیان کردوو بە ئاستێکی بەرز بینران و توانیان بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ بردنەوە دەستەبەر بکەن، ئەمه و گۆڵەکانی لاوانی پێشمەرگە لە خولەکانی (3 - 49 - 86 - 89 - 90+3) و لە ڕێگەی یاریزانان (پەیوەست عومەر، ڕێڤان قاسم بە لێدانی سزا، خۆژی شکور دووگۆڵ و موسعەب هەژار)ەوە تۆمار کران و بەو ئەنجامەش لاوانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی کاتی گەیشتنە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 4 خاڵ لە دوو یاری دا.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 234 times