سینا سۆما
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی باسی لە دۆخی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان کرد و ڕایگەیاند، بڕوامان بەوەیە کە لە شاری کەرکووک و لە ناوچەکە درووستترین و تەندرووستترین و هەمیشەییترین چارەسەر، دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کارگێڕییە کە دیمۆگرافیای ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 05-07- 2023، کابینەی حکومەتی تورکیا لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# ، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە 3 کاژێری خایاند و کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، پرسەکانی ئابووری و پێشهاتە نێوخۆیی و هەرێمییەکان تاوتوێکران.
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکان قسەی کرد و لەبارەی دۆخی کەرکووک ڕایگەیاند، بە بڕوای ئەوان درووستترین، تەندرووستترین و هەمیشەییترین چارەسەر لە شاری کەرکووک و لە ناوچەکە، هەبوونی دەسەڵاتێکی کارگێڕییە کە دیمۆگرافیای ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت.
ئەردۆغان باسی لە دۆخی دێرەزووریش لە سووریا کرد و وتی، چەندینجار هۆشدارییان بە ئەمریکا داوە کە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نەکات و ڕایگەیاند، ئەگەر [ئەمریکا] بەردەوام بێت لەسەر ئەم هەڵوێستەی، ئەو کاتە لە داهاتوودا زیان بە بەرژەوەندییەکانی و زیان بە ناوچەکەش دەگەیێنێت. پێشهاتەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی نیگەرانی و ڕاستی ئێمە پشتڕاست دەکەنەوە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، ئەردۆغان حکومەتی بەشار ئەسەدی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە جیاتی ئەوەی ببێتە بەشێک لە چارەسەر، بووەتە بەشێک لە کێشەکە.
ئەم گوتەیەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە 2-9-2023 بەشێک لە هاونیشتمانییانی کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دواتر گرژی درووستبوو و لە ئەنجامدا 4 هاونیشتمانی بە گوللە گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکەش برینداربوون.
دەقی قسەکانی سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
لە کاتێکدا ئێمە ئاساییشی سنوورەکانمان دەپارێزین، لە جموجووڵێکی وەهاداین کە هاوسەنگی لە ناوچەکە دەپارێزێت. ئێمە هەر بەمشێوەیە سەیری ئەو ئاڵۆزییانەی ئێراقیش دەکەین کە لە کەرکووکەوە دەستیان پێکرد. بڕوامان بەوەیە کە لە شاری کەرکووک و لە ناوچەکەش درووستترین و تەندرووستترین و هەمیشەییترین چارەسەر، دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کارگێڕییە کە دیمۆگرافیای ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت. ئێمە لە سووریاش چەندین جار هۆشداریمان دا بە ئەمریکا بۆ ئەوەی هاوکاریی ڕێکخستنی جوداخواز نەکات، ئەگەر لەسەر ئەم هەڵوێستەی بەردەوام بێت، لە دوارۆژدا زیان دەگاتە بەرژەوەندییەکانی و ناوچەکەش. پێشهاتەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی نیگەرانی و ڕاستی ئێمە پشتڕاست دەکەنەوە. سەرسەختی ڕژێم کە بەشێک نییە لە چارەسەر، بەڵام بەشێکە لە کێشەکە، ئالۆزییەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکات. ئێمە وەکوو تورکیا جیدین لەسەر هەوڵمان لەپێناو چارەسەرێکی هەمیشەیی لەسەر بنەمای یەکێتی خاکی سووریا و دیمۆگرافیای ڕاستەقینەی ئیتنی و مەزهەبی ناوچەکە. داوا لە ئەمریکا، ڕووسیا، ئێران و ڕژێم و ئەو لایەنانە دەکەین کە کاریگەرییان لەسەر گرووپەکانی ناوچەکە هەیە، بەم ئاڕاستەیە ئاڕاستەیەدا هەوڵ بدەن.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 713 times
Write your comment about this item!