گان ئەدا و حەسیر بۆ مزگەوت ئەکڕێ.
گان ئەدا و بەرماڵ ئەکڕێ بۆ مزگەوت.
گان ئەدا و بەرماڵ ئەخاتە مزگەوتەوە.
پێشوان لەبارەی ئەم پەندەوە ئەم چیرۆکەمان بۆ دەگێڕنەوە: لە شارێکدا ژنێک شەو و ڕۆژ خەریکی کاری لەش فرۆشیی بوو، ئەو پارەیەی دەستی دەکەوت دەیدا بە بەرماڵ و دەیبرد بۆ مزگەوت، ڕۆژێک جۆری کاسپیەکەی بە مەلا دەڵێت و باسی کڕینی بەرماڵەکانیشی بۆ دەکات، مەلا دەڵێت: نەچاکەت بۆ دەنووسرێت نەخراپە، تەنیا قوز و قنگت هیلاک دەبێت. مەبەستی پەندەکە کاری بێبەهایە، خاوەنکای نە قازانج دەکات و نەزیان، تەنیا ماندووبوونی بۆ دەمێنێتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 35 times
Write your comment about this item!