ناونیشانی بابەت: چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی هێڵەکانی سک لە ماوەی دووگیانیدا؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتین لە کۆمەڵێک هێڵی پەمەی یان قاوەی کە لە سک و هەندێ ناوچەی دیکەی جەستەدا دەردەکەون لەوانە مەمک و ڕان و سمت.
دوو هۆکار هەن بۆ درووست بوونی ئەم خەتانە،
یەکەم:- لەئەنجامی خێرا گەشە کردنی کۆرپەلە و گەورەبوونی سک بەبەراورد بە گەشەی کۆلاجینی پێستەکە و کەمی ڕێژەی کۆلاجین.
دووەم:- گۆڕانی ڕێژەی هۆرمۆنەکان و زیادبوونیان کاردەکاتە سەر پێکەوە بەسترانی کۆلاجینەکان و لاواز کردنی ، وا دەکات بەئاسانی لەیەک جیا ببنەوە.
بۆ ڕێگریکردنی پێویستە زیاتر گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E ، C و زینک کە یارمەتیی درووستبوونی کۆلاجین دەدەن. هەروەها ڕێکخستنی کاتی خەو و ڕاهێنان یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی سوڕی خوێنی جەستە و هێشتنەوەی پێست بە تەندرووستی، جگە لەمانەش بەکارهێنانی کرێم هەر لە سەرەتای دووگیانییەوە یارمەتیی گەشەی خێرای کۆلاجین دەدات و ڕێ لە وشکبوونەوەی پێستەکە دەگرێت. [1]