ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی قژ وەرین لە منداڵان
ئامادەکردن و نووسین: د. #گەوهەر سەمەد#
بۆ وەرینی قژ، لە دوای تەمەنی چەند ساڵ پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکە و زوو چارەسەرکردنی، چونکە ڕەنگە نیشانەی زۆر نەخۆشی بێت.
=KTML_Bold=ھۆکارە باوەکان:=KTML_End=
- کەمخوێنی چونکە وادەکات ئۆکسجینی کەمتر بۆ قژ بڕوات.
- کەمی ڤیتامین و کانزاکان وەکوو ڤیتامین دی ئاسن و زینک.
- ھەوکردنی پێستی سەری منداڵ.
- تووند بەستینی قژ (تکایە زۆر وریای ئەم خاڵە بن).
- نەخۆشی غودە و بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان.
- ھۆکاری دەروونی..ھتد.
=KTML_Bold=قژ وەرینی منداڵی تازە لەدایکبوو:=KTML_End=
قژ دەست بە وەرین دەکات لە تەمەنی 2-3 مانگی تاکوو نزیکەی 6 مانگی دوای ئەوە بەشێوەیەکی سرووشتی قژ درووست دەبێتەوە و جێگای مەترسی نییە، ھۆکاری ئەم وەرینە:
- نەمانی ھۆرمۆنەکانی دایک لە منداڵەکە.
- منداڵ زۆربەی کات لەسەر سەرینە ئەمەش وادەکات ئەو قژە لاواز بێت و بوەرێت بۆیە ئەگەر سەرنجتان دابێت زۆربەی جار منداڵ تەنیا لە بەشی پێشەوەی سەری پرچی ئەمێنێت ئەوانی تر ھەمووی ئەوەرێ. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 309 times
Write your comment about this item!