وەزیری خوێندنی باڵا بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی زیاتر لە مانگێکە، چووەتە دەرەوی وڵات و لە ئەڵمانیایە، بەپێی پشکنینەکان ژەهرخوارد کراوە.
#ئارام محەمەد قادر#، وەزیری خوێندنی باڵا بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی زیاتر لە مانگێکە، چووەتە دەرەوی وڵات و لە ئەڵمانیایە.
هەربەپێی زانیارییەکان، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان کە بۆ د. ئارام کراوە، گوایە ژەهر خوارد کراوە، بەڵام نازانرێت کێ ئەو کارەی کردووە.
ئێستا لە شوێنی وەزیری خوێندنی باڵا، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیریی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایی دەکات.
لە ماوەکانی ڕابردوودا، چەندین جار بەرپرسانی یەکێتی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژەهر خوارد کراون، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کێ ئەو کارەی لەگەڵ کردوون.
ئەوە لەکاتێکدایە، #پارتی دیموکراتی کوردستان# داوا دەکات لەبری د. دارا ڕەشید لەنێوان ئارام حەمەی مینە و حەمەی حەمە سەعید یەکێکیان بکرێتە وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 298 times
Write your comment about this item!