دوایی گەیشتنیان بە شاری #هەولێر#، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی یانەی هەندرێن دوا یەکەی مەشقی خۆی بۆ ئەنجام دانی یارییەکەی لە بەرانبەر لاوانی یانەی هەندرێن ئەنجام دا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #05-09-2023# و بە ئامادەبوونی سەرجەم یاریزانەکانی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە مەشقی کۆتایی بۆ یاری گەڕانەوەی لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان ئەنجام دا.
تیپەکەی یانەی پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی تەواوی ئامادەکاری کردووە و دەیەوێت بلیتی گەیشتن بە یاری کۆتایی خولەکە ببڕێت کە بڕیارە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #06-09-2023# بەڕێوە بچێت تێیداو دەبێتە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی هەندرێن#، ئەمە و بۆ ئەو یاریە، لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەریەک لە وەلید عەبدول ڕەحمان بە ناوبژیوانی ناوەڕاست و پشتیوان نەجم یاریدەدەری یەکەم و محەمەد لەتیف یاریدەدەری و دووەم و ڕێباز لەتیف بە ناوبژیوانی چوارەمی یاری نێوان هەردوو تیمی دیاری کردووە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 325 times
Write your comment about this item!