بە بەشداری 22 یانەی کوردستان، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان، خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستانی بۆ وەرزی 2023 دەستپێکرد.
لەو خولەدا کە یانەکان دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کران، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە دوای ڕاکێشانی تیروپشک کەوتنە کۆمەڵەی سێیەمی یانە بەشدارەکان کە تێیداو لە بەرانبەر هەریەک لە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی (شێروانە، پیرەمەگرون، شۆڕیجە و هەڵەبجە) یاری دەکرد.
ئەمه و لە یەکەم یاری خۆی تیپە نوێکەی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی شێروانە کردوو توانی بە ئەنجامی 5 گۆڵی یەک لایەنە یارییەکەی لێبەرێتەوە.
هەروەک لە دووەم یاری و لەسەر هەمان یاریگە میوانداری لە یانەی پیرەمەگرون کردوو ئەم جارە تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە توانیان 6 گۆڵ تۆمار بکەن.
ئاست بەرزی یاریزانانی پێشمەرگە لەم وەرزە جیاواز بوو بەو پێوانەیەی ڕووی لە شاری #کەرکووک# کردوو لە یارییەکی بەهێز و لوتکەی یارییەکانی کۆمەڵەکەی بووە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی شۆڕیجە و بە گۆڵێکی گرنگ توانی ئەو یارییەش بەسەرکەوتن کۆتایی پێ بهێنێت.
هەرچی لە دوا یاری خۆی بوو کوڕانی پێشمەرگە کە نوێنەرایەتی شارێکی زیندوو دەکەن بە ناوی شاری ڕۆشنبیران بوونە میوانی یانەی هەڵەبجەی شەهید و ئەنجامی ئەو یاریەشیان بە 8 گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی پێهێنا
پێشمەرگە لە کۆی ئەو چوار یارییەی ئەنجامی دا لە قۆناغی یەکەمدا هیچ گۆڵێکی لەسەر تۆمار نەکراو لە بەرانبەردا بە 20 گۆڵ و 12 خاڵ و بە پلەی یەکەم توانی بگاتە قۆناغی دووەمی خولەکە کە هەشت تیم تێیدا بەشداری دەکات.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 226 times
Write your comment about this item!