ناونیشانی بابەت: ڕاپەڕین.. شوێنەوارناسێک 200 دەستنووسى کۆنى ناوچەکەى کۆکردووەتەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
شوێنەوارناسێک لە سنوورى ئیدارەى #ڕاپەڕین#، بە دەیان دەستنووسى کۆنى ناوچە جیاجیاکانى دەوروبەرى ئیدارەى ڕاپەڕینى کۆکردووەتەوە و بەمەبەستى نەفەوتانیان، لاى خۆی دەیانپارێزێت.
سمایل نوورەدینى، ئەو شوێنەوارناسەیە دەستنووسەکانى کۆکردووەتەوە، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: خولیاى شوێنەوارى و دەستنووسى کۆن خولیایەکى منداڵیمە و هەر لە تەمەنى بچووکییەوە دەستم پێ کردووە و تا ئێستا توانیومە نزیکەى 200 دەستنووسى کۆن کۆ بکەمەوە.
وتیشى: زۆربەى دەستنووسەکان بە دیارى و داوکارى پێشکەشیان کردووم و کەمێکیشیانم کڕیونەتەوە. ئەو شوێنەوارناسە باسى لەوەش کرد: دەستنووسەکان هى ناوچەکانى #ڕانیە# و #پشدەر# و باڵەکایەتى و خۆشناوەتین و زیاتر لە بوارەکانى (کۆمەڵایەتی و سیاسی و ھۆنراوە و ئەدەب) دان. “
سمایل نوورەدینى، وتیشی: جگە لە زمانى کوردى، هەندێک دەستنووس بە زمانى دیکە نووسراون، بۆیە وێڕاى نووسینەوەى دەستنووسە کوردییەکان تا لە فەوتان ڕزگاریان کەم، دەستم کردووە بە وەرگێڕان و ساخکردنەوەى ئەوانیش، بۆ ئەوەى بزانرێت باسى چى دەکەن.
سمایل نوورەدینى داواى لەلایەنە پەیوەندیدارەکانى #حکوومەتى هەرێمى کوردستان# کرد، هاوکارى و پشتیووانیى بکەن، بۆ ئەوەى مۆزەخانەیەکى تایبەت بەو بوارە بکاتەوە و کارى کۆکردنەوە و پاراستنى دەستنووسەکان فروانتر بکات و لە ونبوون و خراپببوون بیانپارێزێت.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 461 times
Write your comment about this item!