ناونیشانی بابەت: بەوێنە.. زانیارییەکانی سەبارەت بە خانووەکانی گەڕەکە کۆنەکانى شارى کۆیە دۆکیۆمێنت دەکرێن
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنى#
فەرمانگەى شوێنەوارى #کۆیە#، دەستى کردووە بە تۆمارکردنى زانیارییەکانى تێکڕای ئەو خانووە کەلەپوورییانەى لە چوار گەڕەکى شارى کۆیەدان.
#یەکێتی واحید#، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوارى کۆیە، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: تۆمارکردنى زانیارییەکان بەشێوەیەکە، ئەگەر لەداهاتوودا خانووەکە تێکیش بچێت، بتوانرێت لەسەر شێوەى خۆى درووست بکرێتەوە.
وتیشى: پڕۆژەکە کەوتووەتە بارى کار تێدا کردن و بە تەواوبوونى دەتوانرێت لەداهاتوودا بۆ پاراستنى خانووە کەلەپوورییەکان و کردنیان بە شوێنى گەشتیاریى شوێنەوارى، پشتى پێ ببەسترێت.
باسى لەوەش کرد: داتا و زانیارى و وێنە و پێوانەى پەنجەرە و دەرگا و شێوەکانیان و ڕووبەر و شوێنى خانووەکان دەکرێتە داتاى ئەلیکترۆنى و ئەپێکى تایبەت، کە تا 100 ساڵى داهاتووش، بەپێى ئەو بودجەیەى تەرخان دەکرێت، خانووەکان بە شێوەى کۆنى خۆیان نۆژەن بکرێنەوە و لە فەوتان ڕزگار بکرێن.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 374 times
Write your comment about this item!