ناونیشانی بابەت: ئەو هۆکارانەی وامان لێ دەکەن پەنا بەرین بۆ نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
دەتوانین بڵێین ئەم نەشتەرگەرییە کۆتا هەڵبژاردەیە لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی منداڵدان و لای بەشێک لە خانمانیش دەبێتە هۆی بێتاقەتی یاخود ترس بەڵام لەم حاڵەتانەی کە لە خوارەوە باسمان کردووە ئەنجامدانی نەشتەرگەییەکە زۆر گرنگە لەپێناو سەلامەتی خانمەکە:
1- بوونی گرێی منداڵدان لەجۆری Fibroid کە ئەم گرێیانە زۆرینەی کات پاکن واتە گرێی شێرپەنجەیی نین بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی ئازار یان خوێنێکی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە.
2- هەندێک جار بەهۆی ڕوودانی خوێنبەربوونێکی زۆر لەکاتی نەشتەرگەری منداڵبوون کە ڕێگاکانی تر سەرکەوتوو نەبن بۆ کۆنترۆڵ کردنی پێویست ئەکا لەم کاتەیا منداڵدان لاببرێت.
3- بەهۆی چەندین جار دووبارە بوونەوەی خزانی منداڵدان کە نەخۆشەکە بێزار دەکات و کێشەی کۆنتڕۆڵکردنی میزی بۆ درووست دەبێت.
4-خوێنبەربوونی زۆر کە نەخۆشەکە تووشی کەمخوێنی بکات و هیچ چارەسەرێکی تەواوەتی نەبێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی.
5- شێرپەنجەی منداڵدان یاخود ملی منداڵدان.
6- هەندێک جاریش بۆ ئەو خانمانەی تووشی نەخۆشی ئیندۆمەتر یۆسیس بوون کە حاڵەتێکە تیایدا شانەی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکات وەکوو هێلکەدان یان جۆگەی فالوپ یاخود ئەندامی تر ، ئەگەر ڕێگاکانی تری چارەسەرکردن سەرکەوتوو نەبن لابردنی ڕەحم یەکێکە لە ڕێگاچارەکان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 346 times
Write your comment about this item!