هەور چوو بۆ بادینان، خۆت بکوتە کادێنان.
بادینان: لەو بەر زێی گەورەوە دەستپێدەکات، بەشێکە لە ناوچەی جزیرە، وەک جوگرافیا دەکەوێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، کادێن: بەو ژوورە دەوترێت کە (کا)ی بۆ ماڵات تێدا هەڵدەگیرێت، واتە: گەر بارانی بەتاو هات، هەوڵبدە خۆت بگەیەنیتە کادێنێک بۆ ئەوەی تەڕ نەبیت، لە ناوچەی سۆران لە وەرزی زستاندا ئەوە باوە، کاتێک هەوروهەڵا بەری ئاسمان دەگرێت، ئەگەر بەرەو ناوچەی بادینان ڕۆشت، ئەوە بارانی توند دەبارێت و نابێت ڕێگەی دوور ببڕیت، بەڵام ئەگەر هەور بەرەو ناوچەی شارەزوور ڕۆشت، ئەو ڕۆشتن بۆ ڕێگەر دوور ئاساییە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12 times
Write your comment about this item!