یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق لە شاری بەغدا و بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەکانی بەشداری خولی پلە یەکی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق کۆبوونەوەی هونەری و ئەنجام دانی تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئامادەی بوو بڕیار درا کە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە شێوەی چوون و هاتن ئەنجام بدرێت و هەروەک ئاماژە بەوەشدرا کە یاری کۆتایی لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق دەبێت.
ئەمە و پاش ئاشکرا کردنی یانەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین کە بریتین لە (پێشمەرگە، مینا، ئەمانە بەغدا، سەناعات کارەبایی) تیروپشک ئەنجام دراو لە یەکەم یاری تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیدا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی ئەمانە بەغدا دەکات کە ئەو یارییە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی #27-09-2023# بەڕێوە بچێت.
دواجار یەکێتی تۆپی پێی ئێراق بڕیاری دا کە یانەکانی خاوەن پلەی یەکەم و دووەم ڕاستەوخۆ بگاتە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێراق لە وەرزی داهاتوودا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 298 times
Write your comment about this item!