چۆن بخوێنین؟
#زانا ڕەزاق#
سەرەتا خوێندن هەم قوتابخانە دەگرێتەوە هەمیش پەیمانگا و زانکۆکان هەمیش شوێنی تر
جا چۆنییەتی و شێوازەکانی خوێندنیش جۆراوجۆرن
لێرەدا باسی دوو جۆر خوێندن دەکەین بۆ ئەوەی هەم سوودی باشی لێببینین هەمیش بۆ تاقیکردنەوەکان نمرەی باش بهێنین تایبەت تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بەتایبەتتر هیی پۆڵی دوانزە
ئەویش بەم شێوەی خوارەوەیە:
کاتێک تۆ دەچیتە قوتابخانە و شوێنەکانی تر کاتێک چەند لاپەڕەیەکت پێدەدات بۆ ئەوەی بیخوێنیت تۆ هەموو وانەکانت ئاوا ڕۆژبەڕۆژ بخوێنە چونکە کاتێک تۆ دەیخوێنی ئاوا بۆ تۆ ئاسانتر دەبێت چونکە خوێندوتە بۆ تاقیکردنەوە تەنیا جارێکی تر بخوێنییەوە هەمووت بیردێتەوە یانی چونکە تۆ ڕۆژانەکانت باش خوێندووە ئەوا ئەمە هاوکاری باشت دەبێت بۆ تاقیکردنەوە.
ئیدی دەشتوانی چەندین ئامراز بەکاربهێنی لە وانە ڕۆژانەکانت یەکێک لەو ئامرازانە کە بەکاریبهێنی ئەوەیە کە خوێندوتەوە هەمووی لەسەر لاپەڕەیەک بنووسەوە ئەمە وا دەکات هەر بیرت بێتەوە هەمیش هاوکارێکی باشت دەبێت بۆ تاقیکردنەوەکان.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 214 times
Write your comment about this item!