#پێشەوا هەورامانی# گوتەبێژى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند، نووسراوی فەرمیان بۆ ناردنی 700 ملیارەکە کردووە و چاوەڕێی بەغدان پارەکە بنێرێت.
پێشەوا هەورامانی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #20-11-2023# ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی کردووە بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی داهاتووش لەگەڵ هاتنی پارەکە، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت.
گوتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیش 2023 وتی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیران حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگەشی کە دەمێنێت، بدرێت و مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 315 times
Write your comment about this item!