ڕکابەری و یارییە بەهێزەکانی خولەکانی تۆپی پێی پلە یەکی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەکانی ئێراق بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دوو تیمی پێشمەرگە لە شاری بەغدا یاری دەکەن.
ئەمە و بڕیارە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #01-10-2023# و لەسەر یاریگەی یانەی ئەمانە بەغدا، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ببێتە میوانی تازەپێگەیشتووانی ئەو یانەیەی خاوەن یاریگەیە، یاری نێوان هەردوو تیم بۆ یەکلاکردنەوەی تیمی دیاری کراو دەبێت بە خولی نایاب و هەروەک گەیشتنیان دەبێت بە یاری کۆتای هەمان خولی ئەم وەرزە.
هەر سەبارەت بە خولەکانی ئێراق و تایبەت بە ئاستی لاوانی خولی پلەیەکی یانەکانی ئێراق، ڕۆژی دووشەممە (02-10-2023)، لاوانی پێشمەرگە لە شاری بەغدا دەبنە میوانی لاوانی یانەی سەناعات کارەبا لە هەمان کاتژمێردا.
جیاواز لە خولی تازەپێگەیشتووان خولی لاوان بەردەوامی دەبێت و بە ئەنجام دانی ئەو یارییەی تیمەکەی پێشمەرگە قۆناغی یەکەمی شەش تیمی کۆتایی پێدێنێت و ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی هەمان خولی شەش تیمی.
هەروەک خاوەن زۆرترین بردنەوەی خولی لاوان دەگاتە یاری کۆتایی و دەبێتە یەکێک لە تیپەکانی بەشداری خولی نایابی وەرزی داهاتووی یانەکانی ئێراق.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 307 times
Write your comment about this item!