تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکەم یاری لە قۆناغی دووەمی شەش تیمی خولی پلە یەکی لاوانی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو بووە میوانی لاوانی یانەی دیالە.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #05-10-2023# و لەسەر یاریگەی یانەی ناوبراو لە شاری دیالە بەڕێوەچوو، تێیداو لە گێمی یەکەم و لە پاش پێنج خولەک، (بینەر ڕزگار) توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی، تیمی لاوانی پێشمەرگە تۆمار بکات.
ئەمە و دوای چڕ بوونەوەی هەواڵەکانی یاریزانانی یانەی دیالە دواجار توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و تا کۆتایش ئەنجام بەو شێوەیە مایەوە و پێشمەرگە خاڵێکی گرنگی هێنایەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ 5 خاڵ بەرز کردەوە.
=KTML_Bold=ڕیزبەندی یانەکان=KTML_End=:
گرووپی یەکەم-
پێشمەرگە 5 خاڵ لە 3 یاری
دیالە 2 خاڵ لە 3 یاری
سەناعات کارەبایی 2 خاڵ لە 2 یاری
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 199 times
Write your comment about this item!