تیمی تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگە فێرگەی پێگەیاندنی ئاستە بەرزەکان، توانی لەم وەرزەشدا دەست کەوت و ئەنجامی بەرچاوی لە خولی کوردستان هەبێت دوایی ئەوەی یاریزانێکی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک بووە گۆڵکاری خولی کوردستان.
#سامی سەعید# ئەو ناوە درەوشاوەیەی کە لە یاریگەکان دەیتوانی بە ئاستە بەرزەکەی سەرکەوتن بۆ تیمەکەی دەستەبەر بکات لەم وەرزەشدا هاوشێوەی پار ساڵ بە کۆکردنەوەی زۆرترین گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ.
سەبارەت بەو ئاستەی، وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، ئاستی یاریزانانی پێشمەرگە بە بێ جیاوازی لە لوتکەی سەرکەوتن دەبینرێن لای ئێمەی کارگێڕی یانە، هەر بۆیە ئەو ئەنجامەی یاریزانی ناوبراومان دڵخۆشی کردین کاتێک پێمان ڕاگەیەنرا کە گۆڵکاری خولی کوردستانە، وسام وتیشی لە وەرزی ڕابردوشدا بە هەمان شێوە سامی بە 7 گۆڵ گۆڵکار بووە و بۆ ئەم وەرزەش کۆی گۆڵەکانی کردۆتە دوو هێندە هەر بۆیە ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکە ئەوەمان پیشان دەدات کە #سۆران سەلیم#ی ڕاهێنەر کاری لەسەر پێشکەوتنی ئاستی کردووە و ئەنجامەکەشی شاهدی ئەوەمان بۆ دەدات.
دواجار بازگ هیوایی سەرکەوتنی بۆ سامی و هاوڕێکانی و ڕاهێنەرانی خواست و ئومێدی ئەوەشی پێی هەبوو کە لە ئاستی لاوان دەتوانێت بە هەمان ئاست و باشتر ببینرێت.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 272 times
Write your comment about this item!