ئەوەی بڵێ و بیکا میرە، ئەوەی نەڵێ و بیکا شێرە، ئەوەی بیڵێ و نەیکا چێڵە.
واتە: کەسێک بەڵێنێک بدا و بیباتە سەر، وەک میر وایە، چونکە لە کوردەواردا میر قسەی خۆی بردووەتە سەر، هەروەها ئەو کەسەی بەڵێنێک ئاشکرانەکات و ئەنجامی بدات، وەک شێر تەماشا دەکرێت، بەڵام ئەو کەسەی بەڵێنێک بدات و نەیباتە سەر، وەک مانگا تەماشادەکرێت. بۆ هەڵوێستی سێ جۆر کەسایەتی بەکاردێت، لە سیفەتدا بە میر، شێر و چێڵ چوێنراون.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 143 times