ناونیشانی بابەت: لە شەقراوێ لۆ نەمسای بەشی
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
$بە پارچە مۆزیقەی (سولاڤ)ی خیندنم تەواو کرد$
لەگەر نێزیکبوونی ئیمتحانی ئاخیر ساری مەعهەدی مۆزیقەی (1977)، تەلەبەکان زیاتر مشەوەشەبوون و ئەترسان! ئەمنیش لە خوامەویست وەقت زوو بڕوا و ئیمتیحانەکەی بکەم و زوو بچمۆ #هەولێر#ێ دەست بە ئیشی بکەین. هەر کەسەو بە نەوعەک خۆی حازرەکرد، بێجگە لە دەرسی سۆلفێجی و عەمەلیی (عوود)، دەرسیتکەشمان هەبوون وەکی؛ نەزەڕییاتی مۆسیقەی، عەرەبی، تاریخی مۆزیقەی، ئیقاع و ڕزم، مەقامات.
لویێ دەبا دوو ئیمتحانی بکەین، نەزەڕی و عەمەلی، زۆربەی تەلەبەکان لە عەمەلی (هەرکەس بە ئالەتی خۆی) ئەترسان چونکە زۆربەیان لە لێدانی مۆزیقەی ئۆندە باش نەبوون! مونیر بەشیر لۆیێ ئەو مەعهەدەی دروست کرد کە خەرک تێیدا فێری ئوسوولی مەقامات و نۆتە و نەزەرییاتی بن، هەرچەندە ئەووەختی زیاتر ئیهتیمامیان بە ئالەتی مۆزیقەی شەعبیەدا، وەکی عوود و قانوون و سەنتوور و جۆزە و دمبک، بەران لە مەعهەدی ئالەتی کەمانیش هەبوو.
هەندەک لەو تەلەبانەی لەگەرەمن تەخەڕوجیان کرد، بوونە باشترین عازفی عیڕاق! ئەمنیش کەتبوومە ناو تەمرینی عوودی، بە زۆری لە غورفێ خۆم لە ئوتێلی و هەندەک جاریش لە مەعهەدی، پێش یا پاش دەوامی مەعهەدی، 3 - 4 سعات عەزفمەکرد و خۆم حازرەکرد، ئەمن ئەمزانی کە ناجیحبوونم مسۆگەرە، بەران حەزمەکرد بە دەرەجەکی باش دەرچم.
قرار درابوو کە فڕقەکی مۆزیقەی لە تەلەبەکانی مەعهەدی دروست بکرێ، بەس لۆ حەفلەی تەخەڕوجی کە ئەمنیشی لەگەر بووم و لۆ هەر ئێک لە عازیفەکانی ئەو فڕقەش قات و کراس و بۆیمباغیان کڕی (جلکی موەحەد) هەر لەو قاعەش تەمرینمان کرد، قاعەکی کلاسیکی بوو لە (باب ئەلموعەزم)ی نزیک وەزاڕەتی دیفاعی، ناوی قاعەی شەعب بوو، بەران هەتا ساری 1958 ناوی قاعەی مەلیک فەیسەلی دووەم بوو، دەرێن ساری 1963 کە بەعسیەکان چەند مانگەک هاتنە سەر حوکم، زەعیم عەبدولکەریم قاسم هەر لەو قاعەی خۆی شاردبۆوە، دوایێ گرتیان و بردیانە ئێزاعە بەغدایێ و لەوێ تئیعدامیان کرد.
ئەو قاعە جێی 500 کەسی هەبوو، زۆر حەفلە و شتی لێ کرا، بەران ئێستا دەرێن بوویتە کەلاوە! مونیر بەشیر بەخۆی ئیشڕافی حەفلە و بەڕنامەجەکەیەکرد! ئێکەک لەو پارچە مۆسیقانەی کە لێندا (سولاڤ)ی عازف کەمانی مەشهوور، ڕەحمەتی (غانم حەداد)ی بوو. ئیزاعە و تەلەڤزیۆنی بەغدایێش، حەفلەکەیان هەموو تەسجیل کرد. گەرمای بەغدایێش ئەو ساری زوو دەستی پێ کرد و ئەمنیش هەر دەمگۆت:”خوایە کەنگی خەلاسەبم و ئەگەڕێمۆ هەولێرێ! سەرو نەهێشینم وەخت زوو ڕۆی و ئیمتیحانات دەستی پێ کرد! بە حەفتەکی خەلاس بووین و زوو نەتیجەشمان لۆ هاتۆ! لە هەمووی زیاتر کەیفم بەوەی هاتبوو کە مامەستای عەرەبی (عەبدولڕەزاق عەبدولواحید) کە شاعیرێکی زۆر مەشهووری عیڕاق بوو، بەحسی کردبوو، کە #کورد#ەک باشترین دەرەجەی لە دەرسی عەرەبی وەرگرتیە! دەرەجەی دەرسەکانی دیشم زۆر باش بوو وەکی عەرەب دەرێ (جید جدا).
هەر لە دوو ئیمتحانی نەزەڕیش، ئیمتحانی عەمەلی دەستی پێ کرد. لۆ ئەو ئیمتیحانەی لوجنەک تەشکیل کرابوو کە ڕەئیسەکەشی مونیر بەشیر بوو، هەموو مامەستاکانی مەعهەدی دانیشتبوون لەگەر مدیری مەعهەد و چەند کەسیتکە. تەلەبە، حەسەب ناو ئەچوونە ژۆرێ، باشم وەبیر دێ، پێشتر ترسم نەبوو بەران کە هەندەک تەلەبەم دیتن کە پاش ئیمتحانێ هاتنە دەرێ، زۆر تێکچوبوون و ڕەنگیان زەرد هەرگەڕابوو، دەتگۆت ئەمنیش وەکی وانم لێ دێ و ترسم گەیشتە قەلبی.
بەران کە سڕەم هات و چوومە قاعەی ئیمتیحانێ، بەسەرەخۆم نەینا، سەلامەکی گەرمم لێ کردن و دانیشتم. یەکەم سوئالیان ئەوەبوو: مەعهەدی مۆزیقەی لۆ تو چ ئیستیفادەکی هەبوو؟ یا بە نەوعەکیتکە برێین، فەڕقی پێش مەعهەد و پاش مەعهەد لۆ تو چیە؟ ئەمنیش زۆر فیکرم نەکردەوە و گۆتم: ئێکەم: ڕاستە ئەمن پێشتر دەمزانی عوودی لێ بدەم، بەران بەو شەش سارەی و بە یارمەتیدانی مامەستایانی زۆر موحتەڕەم و بەقابیلیەت، لێرە مەمنوونی هەموانم (ئێک لەوانە مامەستای ڕەحمەتی سەلمان شوکر) بوو کە دانیشتبوو، ئەمنیان بە عیلمی فێری عوود کرد. دووەم: پێش ئەوەی بێمە مەعهەدی سەرم لە مەقام و نەزەرییاتی شەڕقی و غەربی و سولفێج و تاریخ و هەتا دەگاتە دەرسی عەرەبی و زۆر شتیتکە دەرناچوو، بەران هەنکە پاش تەواوکردنی مەعهەدی هەست دەکەم کە چەند ئیستیفادەم لەو هەموو دەرسانە کرد، هەنکە ئەزانم دونیای مۆزیقەی بەس عەزفکردن نیە، بەرک و دەبی وەک و عازف، شارەزاییەکی باشت هەبی لە هەموو ئەو شتانەی عیلاقەی بە مۆزیقەی هەیە! پێشتر عوودم لێدا، بەران هەنکە ئەزانم چ لێدەم و کو لێدەم، بەران ئەوەشەزانم کە ئەمن ڕێیەکی دوورم لە پێشە و هەتا ئەمرم هەر تەلەبەمە و زیاتر فێرەبم! هەموو مامەستاکان چەپرەیان لۆ لێدام و گۆتیان: ئەمەش زۆر فەخر و شانازی بە تەلەبەی زیرەک و عازفی بەقوەتی وەکی توەکەین، خوا هەر موەفەق و حفزت کا...
پاشماوەی هەر مایە![1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!