هەرچەندە دووگیانیی بارێکی فسیۆلۆجییە، وە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەی لە هۆڕمۆنەکاندا ڕوودەدات، بەشێک لە خانمان هەست بە کۆمەڵێک نیشانە دەکەن، لە هەفتەکانی سەرەتادا، بەڵام بەشێکیان ڕەنگە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت، تەنیا بە پشکنین دەزانن کە دووگیانن.
=KTML_Bold=دکتۆر خێڵان کەریم بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون گرنگترین نیشانە سەرەتاییەکانی دووگیانیی خستوەتەڕوو.=KTML_End=
1. دواکەوتنی سووڕی مانگانە.
2. دڵ تێکچوون بە بێ ڕشانەوە و هەندێک جاریش ڕشانەوە.
3. ئازاری سنگ (مەمک) و ئاوسانی.
4. هەست بە هیلاکی و خەواڵویی.
5.زووزوو میزکردن.
6. ئازاری پشت و بەشی خوارەوەی سک هاوشێوەی ئازاری سووڕی مانگانە.
ئەوەی گرنگە خانمان بیزانن ئەوەیە کە هەندێکجار بوونی ئەم نیشانانە ڕەنگە نیشانەی نەخۆشی بێت، نەک دووگیانیی، بۆیە گرنگە ئەو خانمەی ئەم نیشانانەی هەیە سەردانی پزیشک بکات تاپشکنینی بۆ بکرێت و دڵنیابن لە بوونی دووگیانیی. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 180 times
Write your comment about this item!