ڤیتامین و کانزاکان ڕۆڵی کاریگەرییان هەیە لە پاراستنی جەستە بەرانبەر نەخۆشی، یەکێک لەو نەخۆشیانەش شێرپەنجەیە، ماڵپەڕیی times of india ئەو ماددە خۆراکیییانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەگەر ڕێژەیان لە جەستەدا کەمبێت، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەبێت.
=KTML_Bold=ڤیتامین D=KTML_End=
کەمیی ئەم ڤیتامینە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، مەمک و قۆلۆن لە پیاوان زیاد دەکات.
=KTML_Bold=ڤیتامین C=KTML_End=
یارمەتیی بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە دەدات، چونکە دژە ئۆکسانە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=ڤیتامین E=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، هەروەها سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئەگەر لە جەستەدا کەمبێت، مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات.
=KTML_Bold=ڤیتامین A=KTML_End=
یارمەتیی پاراستنی چاو و پێست دەدات، ئەگەر لە جەستەدا کەمبێت، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات.
=KTML_Bold=فۆلیک ئەسید=KTML_End=
ئەگەر ڕێگری بکەیت لە کەمبوونەوەی، ئەوا چانسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی قۆلۆن کەمدەبێتەوە.
=KTML_Bold=ئۆمێگا-3=KTML_End=
یارمەتیدەری جەستەیە بۆ پاراستنت بەرانبەر نەخۆشی شێرپەنجە.
=KTML_Bold=زینک=KTML_End=
یەکێکە لە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، بە کەمبوونەوەی جەستە تووشی چەندین نەخۆشی دەبێت، یەکێک لەوانەش شێرپەنجەیە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= باشترە لە ڕێگەی خۆراکەوە ئەم ماددە خۆراکییانە بەدەستبهێنیت، ئەگەر ڕێژەکەشی لە جەستەتدا زۆر کەم بوو، بە بێ ڕاوێژی پزیشک تەواوکەری خۆراکیی بەکارمەهێنە. [1]