چوار تووڵم دا لە دەرەوەزان
دوانم گرت و دوانم لەرزان
تووڵ: مەبەست لە شتێکی ڕێکی باریکی درێژە، مەتەڵەکە مەبەستی لە دۆشینی گوانی مانگایە، (مانگا چوار گوانی هەیە) ، هەروەها کابان کاتێک گوانی مانگا دەدۆشێت، دوو دەستی هەیە، دوو گوانیان دەگرێت و دەیدۆشێت، دوو گوانەکەی تر لە ئەنجامی دۆشین دەلەرزن. وەڵام (مانگا دۆشین) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 131 times