ئەو کەسانەی قۆڵۆنیان هەیە، پێویستە سیستمی خۆراکییان جیاوازبێت لە کەسێکی ئاسایی، چونکە هەندێک جۆری خۆراک تەندرووستە بۆیان و هەندێکی دیکە بە پێچەوانەوە، زیانی هەیە، هەر بۆیە باشترە بە پێی ئەم ڕێنماییانە سیستمی خۆراکییان ڕێکبخەن کە دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی خستویەتییەڕوو.
1. خواردنی سێ ژەمەکەی خۆراک بە ڕێکوپێکی.
2. نان خواردن بەهێواشی.
3. تەرک نەکردنی هیچ ژەمێک یان چەند ژەمێک نان نەخواردن.
4. خواردنەوەی لانی کەم 8 کوپ ئاو لە ڕۆژێکدا.
5. کەم خواردنەوەی چا و قاوە.
6. کەم خواردن و خواردنەوەی ساردەمەنی.
7. کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵیان زۆرە وەکوو (نانی بۆر، برنجی بۆر، فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکانی دی).
8. کەم خواردنەوەی شەربەتی میوەی فرێش.
9. بۆ ئەوانەی غازاتیان زۆرە خواردنی شۆفان بە سوودە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 222 times
Write your comment about this item!