لە توێژینەوەیەکدا هاتووە کە ژیانکردن لە سرووشت هۆکارە بۆ تەندرووستییەکی باشتر، چونکە مرۆڤ لە سرووشتدا کەمتر دووچاری گوشاری دەروونی و نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت.
=KTML_Bold=سوودە تەندرووستییەکانی بریتیین لە:=KTML_End=
1. باشترکردنی تەندرووستی دەروونی.
ئەو بەساڵاچووانەی کە کاتەکانیان لە دەرەوە بەسەر دەبەن، لەوانەیە کەمتر تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ببن. ئەو کەسانەی کە لە شوێنە سرووشتییەکاندا ڕادەکات، پاسکیل لێدەخوڕن یان بە پێ دەڕۆن، مەترسی تووشبوونیان بە کێشەی تەندرووستی دەروونی کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە وەرزشەکانیان لەناوەوە ئەنجام دەدەن.
2. دەتوانێت هەستکردن بە دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی کەم بکاتەوە.
3. هەستکردن بە گۆشەگیری کەمدەکاتەوە.
بەسەربردنی کات لە سرووشتدا، کارلێکی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبات، جا چ لە ڕێگەی ناسینی کەسانی نوێ یان بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستان.
4.مەترسی مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی دەریخستووە کە ئەو کەسانە-بەتایبەتیی کەسانی بەساڵاچوو-کە هەفتانە کەمێک کەمتر لە دوو کاتژمێر بە پێ دەڕۆن، مەترسی مردنیان کەمترە لە چاو ئەوانەی کە بە پێ ناڕۆن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 229 times
Write your comment about this item!