#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئەم کاتەت باش
من ناوم عەدالەتە
لەسەر زەمین چاوێکی خوا و
دەستێکی خوام.
ئەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتمانەوە
کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ منم.
من لێرە تەنهام.
هەموو شەوێ بە چرپاکەی خۆمەوە ئەمبەستنەوە
پلاستەرێکیش ئەدەن لە دەمم.
ئەم نیشتمانە ئەوەندە ڕقی لە منە
هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوێ سەرم ئەبڕێ.
من بە ئاسانی نادزرێم
بەڵام لێرە ئەگەر ئاگام لەخۆم نەبێ
ئەمدزن و ئەمفڕێنن
ماسکەکانی من ئەبەستن و
ترازووەکەم هەڵئەگرن و
ئەچنە دەرێ بۆ ناو خەڵک و
سلسار سلسار
ئەڵێن ئێمە نەک عەدالەت
خودایەکی تازەهاتووی ئەم وڵاتەین!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 284 times
Write your comment about this item!