توێژینەوەیەک بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژانە 22 خولەک ڕاهێنانی وەکوو بە پێ ڕۆیشتن یان پیاسەکردنت پێویستە بۆ پاراستنی تەندرووستیت.
توێژینەوەیەک کە گۆڤاری پزیشکی وەرزشی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەی لەبارەی 11 هەزار و 989 کەس کردووە لە وڵاتی نەرویژ، سوید و ئەمریکا، کە تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە و نیوەیان خانم بوون، ئامێرێکیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی جوڵە جەستەییەکانیان تۆماربکات، تا بزانن جوڵەی جەستەیی چەند کاریگەریی لەسەر تەندرووستی جەستەیان هەیە، دەرکەوت ڕۆژانە 22 خولەک بە پێ ڕۆیشتن، تەندرووستی جەستە و دەروون دەپارێزێت.
شێوازی ژیانی تەمەڵانە، هۆکارە بۆ تێکچونی دۆخی تەندرووستی، چەندین توێژینەوە دەریانخستوە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن و تەماشای تەلەڤزیۆن دەکەن یان کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن، ئەگەری مردنی پێوەختەیان هەیە.
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەنیا 150 خولەک وەرزشکردنێکی کەم، وەکوو بە پێ ڕۆیشتن یان پیاسەکردن لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێت، کە دەکاتە 21 خولەک لە ڕۆژێکدا.
ئەم چالاکییە جەستەییە، لەگەڵ ئەوەی سەخت نییە، بەڵام مەترسی تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە و دۆخی دەروونی باشتر دەکات، ڕۆژانە بڕینی 8 هەزار هەنگاو مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە، وە بە پێ ڕۆیشتنی خێرا زیاتر سوودی هەیە لە بە پێ ڕۆیشتنی هێواش. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 256 times
Write your comment about this item!