زەیتی لاڤێندەر لە ڕووەکی لاڤێندەر درووستدەکرێت، سەرەڕای بۆنە خۆشەکەی، چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ پێست، یارمەتیی شێداربوونەوە و نەرمبوونەوەی دەدات، ئەم سوودانەی بۆ دەست هەیە.
1. پێستی دەست شێداردەکاتەوە، چارەسەری وشکیی دەست دەکات، کە زیاتر بەهۆی کارەکانی ڕۆژانەوە ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبێتەوە.
2. دژە هەوکردنە، سووربوونەوەی پێست ناهێڵێت و چارەسەری برین و سووتاویی پێستە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ بۆ دەستت بەکاریبهێنیت.
3. دەست بەگەنجی دەهێڵێتەوە و فشار کەم دەکاتەوە، پشوو بەدەمارەکانی دەست دەدات.
=KTML_Bold=شێوازی بەکارهێنانی:=KTML_End=
1. دەتوانیت مەساجی دەستەکانتی پێبکەیت بۆ ماوەی 5 خولەک، کە سووڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتیی شێداربوونەوەی دەدات.
2. دەتوانیت چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤێندەر بکەیتە ناو ئاوی شلەتێن و دەستەکانتی تێبکەیت بۆ ماوەی 10 خولەک، پاشان هەست بە نوێ بوونەوەی دەستەکانت دەکەیت.
3. دەتوانیت چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤێندەر تێکەڵ بکەیت لەگەڵ زەیتی بادەم یان زەیتی گوێزی هیندی و شەوان پێش نووستن بیدەیت لە دەستەکانت، بۆ سبەینێ تێبینی دەکەیت کە دەستت نەرم و شێداربوەتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 245 times
Write your comment about this item!