هەروەکوو چۆن کەسانێک کێشیان زۆرە و دەیانەوێت کەمیبکەنەوە، بە پێچەوانەشەوە کەسانێک هەن کێشیان کەمە و ئارەزوو دەکەن کێشیان زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بتوانیت کێشت زیاد بکەیت بە ڕێگەیەکی تەندرووست، ئەم چەند ڕێگایە تاقیبکەرەوە.
1. ژەمە خواردنەکانت زیاد بکە، لەنێوان سێ ژەمی خواردنتدا، سووکە ژەم بخۆ، وەکوو چەرەسات، شەربەتی میوە، میوەی وشککراو یان هەر شتێک کە ئارەزووی دەکەیت.
2. ڕێژەی کالۆرییەکانت زیاد بکە، ئەو خواردنانە بخۆ کە کالۆری زۆریان تێدایە، وەکوو کەرەی عەلیبابا و ئەڤۆکادۆ، هەروەها دەتوانیت زەیتی تەندرووست لە خواردنەکانتدا بەکاربهێنیت، وەکوو زەیتی زەیتون.
3. ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕێژەی پرۆتینیان زۆرە، وەکوو مریشک، گۆشتی سوور، قەل، هێلکە، بەرهەمە سپییەکان، ماست و چەرەسات.
4. ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات بخۆ، وەکوو دانەوێڵە تەواوەکان، پاستا، پەتاتە، نان و برنج.
5. قەبارەی خواردنەکانت زیاد بکە لەنێوان ژەمەکاندا، بۆ ئەوەی ڕێژەی کالۆریی زیاتر وەربگریت.
6. ئەو شەربەتانە بخۆ کە ڕێژەی کالۆری زۆرە، وەکوو شەربەتی مۆز، ترێ یان گێزەر.
7. وەرزش بکە بۆ ئەوەی ماسوولکە درووستبکەیت و کێشت زیاد بێت.
8. فشاری دەروونی کەمبکەرەوە، چونکە زۆرکەس بە فشاری دەروونی ئارەزووی خواردنیان کەمدەبێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 167 times
Write your comment about this item!