ئازاری مل گرفتێکی بەربڵاوە و دەکرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی زۆرکەس بێتەوە، باوترین هۆکاریشی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەرە، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری بکەیت.
1. ڕاهێنانی مل بکە، تەنیا لە شوێنی خۆتەوە پشتت ڕێک بکەرەوە و ملت بە چواردەورتدا بەهێواشی بسووڕێنە، پاشان بە لای ڕاست و لای چەپدا بیجوڵێنە، ئەم کارە یارمەتیی ئەوە دەدات سووری خوێنی ئەو ناوچەیە چالاک بێت و ئازاری کەمبێتەوە.
2. مەساجی بۆ بکە، بە سەری پەنجەکانت بەهێواشی مەساج بۆ ملت بکە، ڕۆژانە 10 یان 15 خولەک مەساجکردن ئازاری کەمدەکاتەوە.
3.گەرمی یان ساردیی لەسەر ملت دابنێ بۆ ئەوەی ئازاری کەمبکەیتەوە، جەوەنەی گەرم یان سارد سوودی زۆرە، سووڕی خوێن چالاک دەکات، هەوکردن و ئازار کەمدەکاتەوە.
4. تەکنینی ئارامبوونەوەی دەروون بەکاربهێنە، چونکە فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ ئازاری جەستە زیاد دەکەن، هەر بۆیە هەوڵی ئارامبوونەوەی دەروونت بدە بۆ ئەوەی ماسوولکەکانت خاو ببنەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 200 times
Write your comment about this item!