#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم.
ئەو ئەلبوومەی ئەوسا ئێوە دیوتانە. من نەمدیوە.
من ناتوانم باوکێکم خۆشبوێ. تاقە یەک زەردەخەنەی
بۆ نەگرتبم. بە منداڵیش یەک نوقڵی نەخستبێتە
گیرفانمەوە. یەک جار لەگەڵ خۆیدا نەیگێڕابم.
سواری چەرک و فەلەقێکی نەکردبم. میزەڵڵانێکی بۆ
نەکڕیبم.
شەو بەر لە نووستن حیکایەتێکی بێ کەڵبەی بۆ
نەکردبم. من ناتوانم مێژوویەکم خۆشبوێ هەر بۆنی بۆ کڕووزی
پرچ و جەستەی ژنی لێبێ. ناتوانم ئاوێنەیەکم خۆشبوێ
بچمە بەری کە شەو و ڕۆژ ئەلبوومەکانی خوێن و
تۆڵەم نیشانبدات. ناتوانم باوکێکم خۆشبوێ لە پێناوی
ڕابوردوودا بژی و بمرێ. من ناتوانم نا. ناتوانم!
#شێرکۆ بێکەس# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=