خەواندنی منداڵ کێشەیەکی باوی دایکان و باوکانە، بەتایبەت ئەگەر منداڵەکانیان کەم خەو بێت و شەوان تا درەنگ بمێنێتەوە، بەڵام هەندێک جۆری خواردن هەیە کە یارمەتیی خەواندنی منداڵەکەت دەدات و دەتوانیت پێی بدەیت.
=KTML_Bold=1. مۆز=KTML_End=
بەهۆی بوونی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم تێیدا، پشو بە ماسوولکەکان دەدات و یارمەتیی باشترکردنی سیستمی خەو دەدات، ڤیتامین B6ی تێدایە، تریپتۆفان دەگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنین، یارمەتیی خەو لێکەوتنی منداڵەکەت دەدات.
=KTML_Bold=2. شۆفان=KTML_End=
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و ڕیشاڵ، بۆ ماوەیەکی زۆر منداڵەکەت بەتێری دەهێڵێتەوە، هەروەها میلاتۆنینی تێدایە، ئەو هۆڕمۆنەی کاتی سووڕی خەوتن و هەستان ڕێکدەخات.
=KTML_Bold=3.گێلاس=KTML_End=
گێلاس بەهۆی ئەوەی میلاتۆنینی تێدایە، سیستمی خەو ڕێکدەکات، دەتوانیت شەوان وەکوو سوکە ژەم بیدەیت بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی باشتر بخەوێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 171 times
Write your comment about this item!